لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوو، چالاکانی سیاسی و مەدەنی ئێران پشتیوانیی خۆیان لە هەڵمەتی (نە) کە لەلایەن خوێندکارانی زانكۆی هونەری تارانەوە دەستی پێکرد، دەربڕی.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک و بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە درێژەی سەرکوتەکان دەربڕی. خوێندكاران ڕایانگهیاند: “ئێمە هیچ قسەیەكمان نییە لەگەڵیان، تەنها یەک وشە نهبێت ئهویش “نا” . ئێمە، خوێندکارانی زانکۆی هونەری تاران، بە ناوی هەموو ئهو هاوڕێیانهی کڕنۆش نابەن و ملکەچ و کۆیلهی دهسهڵات نین، بایکۆتی تاقیکردنەوەکانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنین. ئێمە دەست لە نێو دەست، بۆ گهیشتن به ئازادی وەستاوین”.