کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە گۆڕینی ڕژیم لە ئێران

ڕاگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە گۆڕینی ڕژیم لە ئێر

 

ڕۆژی ڕابردوو، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بەرپرسیاری گۆڕینی ڕژیم لە ئێران نییە و پێویستە خەڵکی ئێران هەوڵی گۆڕینی ڕژیم بدەن.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “گیدئۆن ساعر” وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی بە توندی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی کردووە و بەهۆی کوژران و دەستبەسەرکرانی دەیان هەزار کەس، ئێستا بۆ خەڵک دژوارە بێنەوە سەر شەقام، بەڵام جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە “ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ هەتاهەتایە نامێنێتەوە و ئێران بەرەو قەیرانێکی گەورەی ئابووری هەنگاو دەنێت. هەروەها ناوبراو ڕایگەیاند کە بەو مەرجەی کە ئێران تەواوی ئۆرانیۆمی پیتێنراو لە وڵات بباتە دەرەوە و چیتر پیتاندن ئەنجام نەدات، پاڵپشتی لە هەوڵە دیپڵۆماسییەکانی دۆناڵد ترامپ دەکەن.