ڕاگەیاندنی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)
دەستنیشانکردنی تاوانباران، دەستکەوتێکی مێژوویی
هاوپەیمانیی تاوانباران، شەرمەزاری مێژوو
دادوەرانی “دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان“، دوای شەش مانگ و ڕۆژێک لە داواکەی داواکاری گشتی دادگای تاوانەکانی لاهه بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیر و یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی پێشووی ئیسرائیل و محەممەد دیاب ئیبراهیم ئەلمیسری ناسراو بە محەممەد زەیف، فەرماندەی نیزامی حەماس، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣ بەرامبەر بە ٢١ی نۆڤامبری ٢٠٢٤، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو تاوانبارە نێودەوڵەتیانە دەرکرد. ئێستا دادگا ئەو هەڵسەنگاندنەی داواکاری گشتی پشتڕاست کردووەتەوە کە دەڵێت: “بەڵگەی بەهێز لەبەردەستدایە کە هەردوو بەرپرسی ئیسرائیلی، لە ڕووی تاوانکارییەوە بەرپرسیارن لە هۆکارەکانی خوڵقاندنی قات و قڕی و برسێتی لەڕادەبەدەر لە غەززە و وێرانکردنی بەربڵاوی نەخۆشخانەکان. کۆی گشتی ئەو کردەوانەی کە ئیسرائیل بەمەبەستی پێکهێنانی برسێتی و لەناوبردنی سیستەمی تەندروستی لە غەززە بەڕێوەی بردووە، بنەمایەکن بۆ تۆمەتبارکردن بە “تاوانی جەنگی” و “جینایەت لە دژی مرۆڤایەتی“. ئەم بڕیارە هەروەها بە واتای پشتڕاستکردنەوەی سکاڵاکەی ئەفریقای باشوورە لە “دادگای نێودەوڵەتی داد” لە لاهه، کە ئیسرائیلی بە “جینۆساید لە غەززە” تۆمەتبار کردبوو. دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە کاتی دامەزراندنیەوە، واتە لە ساڵی ١٩٩٩وە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٦٧ کەس دەرکردووە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕێبەرانی ئیسرائیل یان دوو کەس لە بەرپرسانی ئەو وڵاتانە دەربکات کە لەلایەن زلهێزەکانی ڕۆژئاواوە پشتیوانیان لێدەکرێت.
ئەم حوکمی دەستگیرکردنە، کۆتایی بە حەفتا و پێنج ساڵ لێخۆشبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل دەهێنێت سەبارەت بە هەموو ئەو کردەوانەی کە بە مەبەستی ئەنجامدانی جینۆساید و جینایەت لە دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگی، بەڕێوەی بردووە. ئێستا١٢٤وڵاتیئەندامیدادگاینێودەوڵەتیوهەروەها٢٩وڵاتیشکەدەوڵەتەکانیانئەوپەیماننامەنێودەوڵەتییەیانواژۆکردووە،بەڵاملەیاسا
ناوخۆییەکانیاندا پەسەندیان نەکردووە، پابەندن بە دەستگیرکردنی ئەو جینایەتکارە نێودەوڵەتیانە. ئەگەرچی دەرچوونی ئەم بڕیارە کاریگەری ڕاستەوخۆ و دەستبەجێی نابێت لەسەر ڕاگرتنی جینۆساید و جینایەتە جەنگییەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان، بەڵام بێ گومان سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسی و ڕۆحیی و ئەخلاقییە بۆ نەتەوەی سەربەرزی فەلەستین، کە بەردەوام بە چنگ و ددان و بەوپەڕی فیداکاری و تەحەمولی ڕەنج و ئازارێکی زۆر و تاقەت پروکێن، دیفاعی لە مافی ژیان و مانەوەی خۆی کردووە لەسەر زێدی باب و باپیرانی و لەپەنای خەڵکی یەهوود و نەتەوەکانی تردا. ئەم حوکمە هەروەها بەڵگەنامەی سەرکەوتن و ڕەوایەتیی ملیۆنان ئینسانی خاوەن ویژدان و شەریفە کە لە ماوەی ئەو یەک ساڵە کارەساتبارەی غەززە و لوبناندا، شەقامی وڵاتەکانی خۆیان لە سەرانسەری جیهاندا داگیرکردوو و هاواری “ئازادی بۆ فەلەستین“یان بەرز کردەوە. ئەم حوکمە هەروەها بەڵگەی سەرکەوتنی ویژدانی وەخەبەر هاتووی مرۆڤایەتی و خەبات و تێکۆشانی دادخوازان لە سەرتاسەری جیهان و هەوڵە دیپلۆماسییەکانی دەوڵەتە پێشکەوتنخواز و خەڵکییەکانە.
ئەم بڕیارەی دادگای نێودەوڵەتی لاهە، لە هەمانکاتدا هۆشدارییەکی جددیشە به دەوڵەتەکانی ئەمریکا و ئاڵمان وەک سەرەکیترین بەرگریکارانی کۆمەڵکوژی غەززە و سەرجەم دەوڵەتە پشتیوان و هاوپەیمانە بێشەرمەکانی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی نەتانیاهۆ. پشتیوانانی ئەرتەشی فاشیستی ئیسرائیل کە زۆرترین بۆمبیان لە مێژوودا بە سەر خەڵکی بێتاواندا باراندووە و دەیان هەزار ژن و منداڵ و پیر و لاویان لەناو داروپەردوودا کردووەتە قوربانی، ئێستا دەبێت لە ئاست بیروڕای گشتی وڵاتەکانیان و خەڵکی جیهان و لە ئاست مێژوودا، وەڵامدەرەوە بن. ئێستا ئەرکی سەرشانی هێزە پێشکەوتنخواز و لایەنە جەماوەرییەکانی وڵاتە ناوەندییە سەرمایەدارییەکانە کە بە وروژاندنی ڕای گشتی جەماوەر، گوشار بخەنە سەر دەوڵەتەکانیان بۆ ئەوەی ناردنی چەک بۆ بەردەوامیدان بە “تاوانەکانی شەڕ” لە فەلەستین و لوبنان، ڕابگرن. ئەم حوکمە هەروەها هۆشدارییەکیشە بەو لایەنە بناژۆخوازە ئیسلامیانەی کە بە بەڕێوەبردنی جینایەتی ٧ی ئۆکتۆبر، بیانوویەکی نوێیان بۆ ئەم جینۆسایدە ڕەخساند. هەروەها بە دەوڵەتەکانی پشتیوانی بناژۆخوازیی ئیسلامیی ناوچەکە و لەسەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامی، کە جینایەتەکانی بەرامبەر بە خەڵکی ئێران، کەمتر نییە لە کردەوە تاوانکارییەکانی ئیسرائیل لە دژی خەڵکی فەلەستین. دەرکردنی ئەم حوکمە، سیمای هاوپەیمانە ئێرانییەکانی دەوڵەتی دەستی ڕاستیی ئیسرائیلیشی ڕیسوا کرد. ئۆپۆزسیۆنی ڕاستی ئێران، ئەو سەڵتەنەتخوازانەی کە تەوێڵیان لە دیواری نەدبە دەسوو، موجاهیدینەکانی کە چاوەڕێی هێرشی ئیسرائیلن بۆ سەر ئێران، ئەو ئێرانییە بەکرێگیراوانەی کە لەناوچوونی خەڵکی فەلەستینیان بە ڕێگای ڕزگاریی ئێران دەزانی و هەروەها ئەو بەشە لە چەپەکانیش کە بە تەواوی لە خەڵک بڕاون و پشتبەستوون بە زلهێزە دەرەکییەکان و چاوەڕوانی ئەوە بوون کە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل لەدژی ئێران، “شۆڕش“ی خەڵکی ئێران ڕێکبخەن.
ئێمە سەرکەوتنی دادپەروەری لە دژی جینایەت و شکستی سیاسی دەوڵەتی ئیسرائیل و هەروەها ڕیسوایی هاوپەیمانانی جینایەتکاران، لە خەڵکی ئازادیخوازی فەلەستین، ئێران، جیهان و سەرجەم ویژدانە وەخەبەرهاتووەکان، پیرۆزبایی دەکەین. ئێمە ئەم حوکمە بە هۆشدارییەک بۆ جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی دەزانین کە تاوانەکانیان لە چاوی خەڵکی ئێران و بیروڕای گشتی جیهان، شاراوە نییە و دوور نییە ئەو ڕۆژەی کە کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانیش سەمای خۆشی بگێڕن. پیرۆز بێت ڕیسوایی تاوانکارانی نێودەوڵەتی!
بڕووخێ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی
سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران
بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم
یەکشەممە٤یسەرماوەزی١٤٠٣بەرامبەربە٢٤ینۆڤامبری٢٠٢٤
هەیئەتی ئیجرایی ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران)ڕاهی کارگەر( و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران