کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

شەکاوەتر بێت ئاڵای خەباتی داواکاریی تەوەری پەرستارانی ئێران

photo 2024 08 20 09 13 23

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

  کۆمەڵگەی پەرستاری و کادری دەرمانی وڵات کە ژیان و وزەی خۆیان لەپێناو ڕزگارکردنی گیانی نەخۆشەکاندا دەبەخشن، ئێستا وەگیان هاتوون. پەرستاران بەهۆی حەقدەستی کەم و ئیزافەکاری زۆرەملێ و بێگاری ئاسا و هەروەها بەهۆی گوشاری کاری تاقەت پروکێنی سەرچاوەگرتوو لە کەمبوونی کادری دەرمان و تەندروستی، ئێستا ئیتر کارد بە ئێسکیان گەیشتووە. ڕێژەی پەرستاران بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی تەختی نەخۆشخانەکان یەکێکە لە گرنگترین پێوەرەکانی هێزی مرۆیی پەرستاریی، لە جیهاندا. مامناوەندی ئەم ڕێژەیە لە جیهاندا نزیکەی ٢.٥ پەرستارە بۆ هەر تەختێکی نەخۆشخانە و لە وڵاتێکی وەک ئینگلیس چوار پەرستارە، بەڵام ڕێژەی پەرستار لە ئێران بۆ هەر تەختێک چوار لە دەیە، کە تەنانەت کەمترە لە نیوەی مامناوەندی ڕێژەی جیهانی. گوشاری کار لەسەر پەرستاران ئەوەندە زۆرە کە بەپێی ئامارەکان، لە ئێستادا تەنیا نزیکەی ٢٤٠ هەزار پەرستار لە سەرتاسەری وڵات کاردەکەن، بەڵام بۆ گەیشتن بە ئاستی ستانداردی جیهانی، لەنێوان ژمارەی پەرستاران و نەخۆشەکاندا، دەبێت ئەم ڕێژەیە سێ هێندە زیاد بکرێت. ئەم کەمی هێزی کارە لە نەخۆشخانەکان لەکاتێکدایە کە بە هۆی گوشاری لەڕادەبەدەری کار و کەمی حەقدەست و یارمەتییەکانی پەرستاران، شاهیدی کۆچکردنی بەربڵاو و خۆکوشتن و وازهێنان لە پیشەی پەرستاریین. بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سێ هەزار پەرستار کۆچیان کردووە. کۆچکردنی مانگانە ١٥٠ بۆ ٢٠٠ پەرستار و هەروەها دەستلەکارکێشانەوەی ٢٠ پەرستاری نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە شاری چالووس، دەستلەکارکێشانەوەی ٤٠ پەرستار و ئەندامانی کادری پەرستاری نەخۆشخانەی شوهەدای تەجریش لە تاران، دەستلەکارکێشانەوەی ٣٠ پەرستار لە نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئابادان و خۆکوشتنی پەرستاران لە شارەکانی تاران، سنە و کرماشان، واتا ڕێژەی ئەو هەوڵە خۆکوشتنانەی کە لە کۆمەڵگەی پزیشکی ئێران بە مەرگی کەسەکان کۆتایی هاتووە، دەگاتە ١٢ بۆ ١٦ کەس لەساڵدا، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حەقدەستێکی لەڕادەبەدەر کەم و گوشاری تاقەت پروکێنی کار. جێگای ئاماژەیە کە حەقدەستی مانگانەی پەرستارێکی ئێرانی ١٢ بۆ ١٥ ملیۆن تمەنە کە دەکاتە نزیکەی ٢٠٠ دۆلار کە بەراورد بە وڵاتانی دیکە، هیچ نییە. لە ئاڵمان پەرستارێک هەر کە دەست بە کارکردن دەکات، دوو هەزار دۆلار حەقدەست وەردەگرێت، حەقدەستی هەر پەرستارێک لە ئورووپا چوار هەزار دۆلارە و لە ئەمریکا و کانەداش دەگاتە پێنج هەزار دۆلار. ئەم ڕەقەمانە بەیانگەری بۆشاییەکی قووڵە لە نێوان بەهای کار و حەقدەستی پەرستاران لە ئێران، کە بۆتە هۆی ناڕەزایەتی گشتیی لە کۆمەڵگەی پەرستاریدا.

هۆکاریشکڵگرتنیناڕەزایەتیپەرستارانتەنیابریتینییەلەگوشاریلەڕادەبەدەریکاروکەمیحەقدەستەکان،بەڵکووبوونیهەڵاواردنوجیاوازیزۆرلەنێوانمافیپزیشکوپەرستارەکانوهەروەهاسیستەمیپزیشکسەنتەریوبەکاڵاکردنیبێهداشتودەرمانیش،یەکێکیترەلەوهۆکارانەیکەتووڕەییوناڕەزایەتیزۆریپەرستارانیوڵاتیلێکەوتۆتەوە. لەسەر بنەمای ئەم سیستەمە تاڵانچییە، گوشارێکی زۆریش دەکەوێتە سەر نەخۆشەکان، کە بەهۆیەوە زۆرجار تووڕەیی و تێکچوونی باری دەروونی هەندێک لە نەخۆشەکان بەرۆکی پەرستارانی زەحمەتکێش دەگرێتەوە و تەنانەت لەگەڵ مەرگ یان برینداربوونی سەخت بەرەوڕوو دەبنەوە. جێگای ئاماژەیە کە لەم سیستەمە قازانج پەرست و بەکاڵایی کراوەدا، سەردەمی کۆرۆنا، پەرستاران تەنانەت لە گیانی خۆیان گوزەران و ژمارەیەکی زۆریان گیانیان لەدەستدا، بەڵام بارودۆخیان هیچ ئاڵوگۆڕێکی بەسەردا نەهاتووە. دەسەڵاتی ئیسلامی لەبری جێبەجێکردنی بڕگەی بیست و نۆی یاسا بنەڕەتییەکەی خۆی، ڕێگای بەکاڵاکردنی تەندروستی گرتۆتەبەر. لە بڕگەی بیست و نۆی یاسای بنەڕەتی دا هاتووە: “بەهرەمەندبوون لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەڕووی خانەنشینی، بێکاری، بەساڵاچوون، لەکارکەوتوویی، بێسەرپەرشتی، ڕووداو و پێشهاتەکان، پێویستی بە خزمەتگوزاری بێهداشتی و دەرمانی و چاودێری پزیشکی لە شێوەی بیمە و هتد، مافێکی گشتییە. بەپێییاساکان،دەوڵەتدەبێلەداهاتەگشتییەکانوئەوداهاتانەیکەلەڕێگەیبەشداریکردنیخەڵکەوەبەدەستهاتوون،ئەو

خزمەتگوزاری و پاڵپشتییە داراییانەی سەرەوە بۆ هەر تاکێکی وڵات دابین بکات. ئاشکرایە کە دەسەڵاتی ئیسلامی هەر لە سەرەتای شۆڕشی ڕێبەندانی پەنجا و  حەوتەوە لەگەڵ بڕگەکانی پێوەندیدار بە پەروەردە و بێهداشتی بەخۆڕایی، دەستەبەری کۆمەڵایەتی و دواتریش یاسای کار، کە لەژێر گوشاری داخوازییە جەماوەرییەکاندا بەسەریاندا سەپێندرابوو، دژایەتی کردووە و بەردەوام هەوڵی داوە ئەو بڕگانەدا بێکاریگەر بکات.

ئێستا ئیتر کۆمەڵگەی پەرستاری و کادری دەرمانی وڵات ڕێگەیەکی ڕوونیان بۆ گەیشتن بە ویست و داواکارییەکانیان دۆزیوەتەوە. بزووتنەوەی داواکاریی تەوەری پەرستاران، وێڕای گەڵاڵەکردنی ویست و داواکارییەکانی خۆیان لە پازدە خاڵدا، لە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەرەوە تا ئێستا، لە زیاتر لە پەنجا نەخۆشخانەی شارە جۆربەجۆرەکانی وڵات، لەوانە لە شارەکانی شیراز، سنە، ئەراک، قایمشار، یەزد، یاسووج، مەشهەد، کەرەج، جەهروم و زەنجان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. پەرستارانی تاران و پارێزگای ناوەڕاستیش، خەریکن خۆیان بۆ پەیوەست بوون بەم بزووتنەوە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەوە ئامادە دەکەن. ئەم ناڕەزایەتییە سەرتاسەری و بوێرانە، زەمینەی پێکهاتنی ڕێکخراوی پیشەیی و سەربەخۆی پرستارانی ڕەخساندووە. بزووتنەوەی داواکاری تەوەری پەرستاران کە لە سەد ساڵی ڕابردوودا بێ وێنە بووە، ئێستا بە شێوەیەکی سەربەخۆ، خۆی ڕێکدەخات بۆ ئەوەی وەک بەشێک لە چینی کرێکاری ئێران، پێ بنێتە ناو گۆڕەپانی خەباتی چینایەتی لە دژی نیولیبرالیزمی هار و تاڵانچیانی فاشیستی هەوسارپچڕاوی بواری بێهداشت و دەرمان. پشتیوانی درەوشاوەی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان، سەندیکای کرێکارانی شیرکەت واحیدی ئوتوبووسڕانی تاران و دەوروبەر، پشتیوانی شۆفێران و خاوەن بارهەڵگرەکان لە بزاڤی خەباتکارانەی پەرستاران، زەمینە بۆ لێکنزیکبوونەوەیەکی دڵخۆشکەری چینایەتی و داواکاریی تەوەر خۆش دەکات کە دەتوانێت تین و تەوژمێکی زیاتر بە هێزی بەرینی ئەم بزووتنەوەیە ببەخشێت. ئاشکرایە کە جەختکردنەوەی پەرستاران لەسەر چاودێری بێهداشتی بێبەرامبەر و نیشاندانی دەرئەنجامەکانی بە کاڵاکردنی بێهداشت و دەرمان، دەتوانێت پشتیوانییەکی بەرینی جەماوەری خەڵک و بەتایبەتی بنەماڵەی نەخۆشەکان، بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت و بە هەموو لایەکی نیشان بدات کە ئەم خەباتە پیشەییەی پەرستاران، بە قازانجی سەرتاسەری وڵاتە.

ئێمە وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانی تەواوی خۆمان لە خەباتی درەوشاوەی کۆمەڵگەی پەرستاری و کادری دەرمانی وڵات لەپێناو گەیشتن بە مافەکانیان و جەماوەریکردنی دروشمی بێهداشتی بێ بەرامبەر و دەستەبەری کۆمەڵایەتی گشتگیر، بێدەنگیی دەسەڵاتداران و هەڵسوکەوتی سەرکوتگەرانەیان لە دژی خەباتی ڕەوای پەرستاران، بە توندی ئیدانە دەکەین و داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە پشتیوانی لەم خەباتە ڕەوا و بوێرانەیە بکەن. ئێمە پشتیوانی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایان و کرێکارانی شیرکەت واحید و ڕێکخراوە پیشەییەکانی تر لە خەباتی پەرستاران بەرز دەنرخێنین و بە هەنگاوێکی پێویستی دەزانین لەپێناو پێکهێنانی هاوپشتی چینایەتی، بەمەبەستی دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتووی کرێکاریی کە بتوانێت لە بەرامبەر دەوڵەت و خاوەنکاران و تاڵانچییە فاشیستەکاندا، بەرگری لە مافی کرێکاران بکات.

بڕوخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێ شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر) و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣/ بەرامبەر بە ١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٤