بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە بەڕێز سەروەت مەزهەر، دایکی هاوڕێی گیانبەختکروو وەحیدە وەحیدی و هاوسەری هاوڕێی گیانبەختکردوو دوکتۆر دەروێش وەحیدی، بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵات سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بەڕێز سەروەت مەزهەر بە خۆڕاگریێکی جێگای پێزانینەوە مەرگی جگەرگۆشەکەی، کە بە دەستی جنایەتکارانی ڕژیمی ئیسلامی ئێعدام کرا، و دواتریش گیان لە دەستدانی دوکتۆر دەروێش وەحیدی، کە ساڵی ١٣٦٧بە هۆی نەخۆشینەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد، تەحەمول کرد.
جارێکی تر غەم و پەژارەی خۆمان بە بۆنەی مالئاوایی لە ژیانی هاوڕێ سەروەت مەزهەر دەردەبڕین و خۆمان بە شەریکی غەمی بنەماڵەی بەڕێزیان دەزانین .
نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
٩ دێسامبری ٢٠٢١