کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی کۆمەڵه له دەرەوەی وڵات به بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ سیامەک حاتەمی

FB IMG 1719908456901

 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە هاوڕێ سیامەک حاتەمی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و ئەندامی پێشوویی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له ڕۆژی ٣٠ی مانگی ژوئنی ٢٠٢٤دا له وڵاتی سوئێد ماڵئاوایی لە ژیان کرد. هاوڕێ سیامەک حاتەمی، کە له نێو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بە سیامەک قەڵخانی ناسراوبوو، لە ساڵی ١٣٦٢ی هاتاویدا بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. سەرەتا له گوردانی داڵاهۆ و دواتریش له گوردانی شاهۆ، وەک پێشمەرگەیەکی لێهاتوو، دڵسۆز و جێگای متمانه چالاکی نواند. لەم ماوەیەدا هاوڕێ سیامەک بە فیداکاری و لێهاتوویی کەم وێنەوە جێگایەکی تایبەتی لە نێو هاوڕێیانی دا پەیدا کرد و بوو به خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی بە تایبەت ل ناوچەکانی کامیاران، سنە و ژاوەرۆ.
هاوڕێ سیامەک دواتر ڕووی لە دەرەوەی وڵات کرد و لە وڵاتی سوئێد نیشتەجێ بوو. لە دەرەوەی وڵاتیش وەک تێکۆشەرێکی سیاسی و وەفادار به ڕێبازی کۆمەڵە لە زۆربەی بۆنە و چالاکییە سیاسییەکانی شوێنی ژیانی بەشداری دەکرد.
لەم ڕێگایەوە هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵەی بەڕێزی هاوڕێ سیامەک ڕادەگەیەنین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.
یاد و بیرەوەرییەکانی هاوڕێ سیامەک لە بیرناچنەوە و خەبات و تێکۆشانی جێگای ڕێز و پێزانینە.

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات
١ی ژوئییەی ٢٠٢٤