دەس بەکار بوونی فەرمی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز
بە ئاگاداری خەڵکی زەحمەت کێش، چالاکانی سیاسی و ڕاگەیاندنە هەواڵنێریەکان دەگەێنین کە لە پاش چەن ساڵ چالاکی ماندووی نەناسانە لە بواری ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی بابەتی تایبەت بە کۆڵبەران، بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و نەتەوە بن دەست و لە ژێر ستەمەکان لە تۆڕە کۆمەڵایتییەکاندا، بڕیارمان دا که بۆ ئاسانکاری لە ڕاگەیاندن، لەبەردەست بوونی بابەتمەندی زانیاری و هەواڵەکان، ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بە دوو زمانی کوردی و فارسی ڕێ بخەین.
ئەم ماڵپەڕە خاوەنی چوارچیوە ڕێکخراوی ژێرەوە دەبێت:
- هەواڵەکانی تایبەت بە کۆڵبەری لە بەشی “هەواڵی کۆڵبەران” بڵاو دەبێتەوە.
- ڕاپۆرتە 6 مانگە و ساڵانەکانی کۆڵبەر نیوز کە پێوانە و ڕێژەی کۆڵبەرانی بریندار، گیانبەخت کردوو و شوێن و چۆنیەتی کارەساتەکانی ئەوانی تێدا دێتە هەژمار لە بەشی “ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆڵبەر نیوز” بڵاو دەبێتەوە.
- لە بەشی “بزوتنەوە کۆمەڵایتییەکان” هەواڵی کۆمەڵاییەتی تایبەت بە بزووتنەوەکان، رێکخراوە سێنفی و سیاسیەکان بڵاو دەبێتەوە.
- لە بەشی “کوردستان”دا، ڕووداو و هەواڵی تایبەت بە کوردستان بڵاو دەکەینەوە.
- یەکیک لە ئامانجەکانی کۆڵبەر نیوز گەیشتن بە یەکسانی ژنان و پیاوان لە کۆمەڵگایەکی بەرابەر دایە، هەر بەو هۆکارە هەواڵ و بابەتکانی تایبەت بە بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری ژنان لە بەشی “ژنان” دا بڵاو دەبێتەوە.
- کۆڵبەر نیوز ئازادی دەنگ هەڵبڕین و بیر و ڕا بە مافێکی یاسایی هەر تاکێک لە کۆمەڵگا دەزانێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بەشێک بە ناوی “ستوونی ئازاد” بۆ بڵاو کردنەوەی بابەت، بیر و ڕا و وتارەکانی هەر نووسەر و خاوەن بیر و ڕایەک تەرخان کراوە.
- بەشێک لە ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز تەرخان کراوە بە وتارەکانی تایبەت بە کۆڵبەران لە ژێر ناوی “وتاری کۆڵبەری”
- بەشی “وێنە” تایبەتە بە ئارشیڤی وێنەی کۆڵبەران. ئەم لاپەڕە جگە لە تۆمار کردنی بەڵگە لە وێنەی کۆڵبەران، بینەر لەگەڵ ئازار و ڕەنجی کۆڵبەران ئاشنا دەکات و هەست و تێگەیشتنی زۆرتریان سەبارەت بە ئەم دیاردە دژە مرۆڤیە پێ دەبەخشێت.
- کۆڵبەر نیوز بە زمانی فارسی لەسەر ناونیشانی : www.kolbarnews.com و بە زمانی کوردی لە سەر ناونیشانی ku.kolbarnews.com لە بەردەستدایە.
- لە ئاکامدا لە هەموو خوێنەران و بینەرانی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز داوا دەکەین کە بۆچوون، پێشنیار، ڕەخنە، هەواڵ و بابەتەکانی خۆیان لە ڕێگای ناونیشانەکانی کۆڵبەر نیوز لە بەشی “پەیوەندی لەگەڵ ئێمە” ی ماڵپەڕ بۆ ئێمەی بەڕێ بکەن.
زۆر سپاس بۆ متمانە و هاوڕێی ئێوەی ئازیز
لێژنەی بەڕێوەبەری کۆڵبەر نیوز
12مارس 2022 – 21ی ڕەشەممەی 1400