ڕۆژی سێ شەممە 3ی گەلاوێژی ١٤٠٢هەتاوی، فاروق ڕەشیدی لە لایەن چەند ئەندامی گروپێکی تاوانباری سەلەفی لە گەڕەکەی حەماڵئاوای شاری سەقز، پەلامار دەبرێتە سەری و لە نەخۆشخانەی “شەفای” ئەو شارە گیانی لە دەست دەدات . فاڕووق ڕەشیدی کرێکاری بیناسازی ، ٣٥ساڵ تەمەن و باوکی منداڵێکی ٦مانگانە بوو. فاروق بە زەبری چەقۆی دڕەندانەی سەلەفیەکان گیانی لە دەست دەدات.
هەر لەم پەیوەندیەدا ڕۆژی پێنج شەممەی حەوتووی ڕابردوو ٢٩ پوشپەر لە شاری سنە، هونەرمەندێک بە ناوی “کەریم قەوامی” دەکەویتە بەر پەلاماری وەحشیانەی سەلەفیەکان لە گەڕەکەی “عەباس ئاوا“ی ئەو شارە و گیانی لە دەست دەدات و براکەیشی بە ناوی “خالید قەوامی“بە سەختی بریندار و ڕاگوێزی نەخۆشخانەی دەکرێت . بیانووی تاوانی کوشتنی کەریم قەوامی لە سنە و فاروق ڕەشیدی لە شاری سەقز، بێ ڕێزی بە ئیسلام و ئیسلامیەکان لە لایەن گروپە توندرەوە ئیسلامیەکان باسکراوە .
ئەو دوو کردەووە تیرۆریستی و جەنایتکارانەی سەلەفیەکان لە کوردستان یەکەم جار نییە ڕوودەدات و بێ گومان تا کۆماری ئیسلامیش لە دەسەڵات بێ جنایەتی وەها دووپات دەبێتەوە و پاڵپشتی ئەم تاوان و جنایتکارانە ڕاستەوخۆ و ژێربەژێر ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامییە.
ئەگەرچی تاوانی کوشتی نەیاران و بیرجیاوازان لە لایەن کۆماری جنایتکاری ئیسلامی پاش بە دەسەڵات گەیشتنی دەستی پێکرد، بەڵام لە کوردستان و لەلایەن سەلەفیەکان لە کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو و پاش قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابوری،سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕەژیم و ترس و خۆف لە بەهێز بوونی بزووتنەوەی شۆڕشگیرانی کوردستان و بەرەی چەپ و سکولاری ئەم بزوتنەوە دەستی پێکرد.هەربۆیە و ئەگەرچی تاوانی تازەی سەلەفیەکان لە شارەکانی سنە و سەقز تازە نییە ، بەڵام ئەم دوو تاوانە لە هەلومەرجی تازەی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و بە تایبەت نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی “ژینا ئەمینی” و ترس لە دەست پێکی سەر لە نوێ ئەم شۆڕشە و ترساندنی لاوان و ژنان وخەڵکی نارازی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بە دەستی سەلەفیەکان سازمان دەدرێت یا چاوپۆشی بە ئاشکاری لێدەکرێت.
جەنایەتی سەلەفیەکان لە شارەکانی کوردستان لە کاتێکدا ئەنجامدەدرێت کە یەکێک لە تایبەتمندی و خالە بەهێزەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان و بە تایبەت بەرەی سوسیالیست و چەپی کوردستان لە ماوەی ٤٤ساڵی رابردوودا، دیفاعی لێبراوانە لە ئازادی بیروباوەر و ئەندێشە بووە. ئەم تایبەتمندییەی بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان کە دژ بە کۆماری ئیسلامی و سەلەفییە هاوبیرەکانیەتی، پێویستە بەپارێزرێت و بە هێز بکرێت.
کۆمەڵە ، پەلاماری دڕەندانەی سەلەفیەکان لە شارەکانی سنە و سەقز بۆ سەر جیابیران و مرۆڤە ئازادیخوازەکان بە توندی مەحکووم و ڕسوا دەکات . لە هەمانحاڵدا داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان ، بە تایبەت کرێکاران، ژنان، لاوان و بەرەی چەپ و ئازادیخواز دەکات لە بەرانبەر تاوانی قەتڵ ، تیرۆر و پەلاماری سەلەفیەکان کە بە پشتیوانی و چاوپۆشی کۆماری ئیسلامی بەرێوە دەچێت بێدنگ نەبن و یەکگرتووانە لە دژیان ڕاوەستن.
دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)
7ی گەلاوێژی ١٤٠٢ هەتاوی
٢٧ی جولای ٢٠٢٣