ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی شاری سه‌قز سه‌باره‌ت به ناڕوونی چارەنووسی “ئازاد ئەمینی” ڕاگه‌یاندنێكیان بلاو كرده‌وه.
له به‌شیكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢، “ئازاد ئەمینی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ ئیتلاعاتی شاری سەقز ڕاگوێزراوە. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانان بۆ ئیتلاعاتی شاری سنه گوازرایه‌وه و تا به ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز ڕایگەیاندووە، “ئازاد ئەمینی” ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن، یەک لەو دەگمەن چالاک و دڵسۆزانەی کۆمەڵگەیە کە بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی بەختەوەر و دوور لە توندوتیژی و بەتایبەت ڕازاندنەوەی ژینگەیەکی خاوێن و دوور لە سووتان و کاولکاری تەرخان کردووە. ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزانی سه‌قز داوا لە دەزگای داد و شوێنە ئەمنییەکان ده‌كات کۆتایی بە بەندکردنی “ئازاد ئه‌مینی” و هەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر قسە و ڕاپۆڕتی بێ بنەما و بێ بەڵگە گیراون بێنێت.