کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگیرانی مۆڵه‌تی ٣٣ كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی ده‌رمان له‌ هه‌رێمی كوردستان

ڕاگیرانی مۆڵه‌تی ٣٣ كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی

ڕاگیرانی مۆڵه‌تی ٣٣ كۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا کاری ٣٣ کۆمپانیای وه‌به‌رهێنانی دەرمان بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان و پێوەری نوێکردنەوەی موڵەتەوە، ڕابگرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، لە دووەم قۆناغی چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكیدا، لە بەر پابەند نەبوون بە رێنماییەكان و پێوەری نوێی مۆڵەت نوێكردنەوە و كۆگاكردن، بڕیاردرا بە داخستن و لەكار ڕاگرتنی كار و چالاكییەكانی ٣٣ كۆمپانیای دەرمان و پێداویستی پزیشكی. وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، بۆ بڕیارەکە پشتیان بەستووە بە بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ چاکسازی لە بواری دەرمان و نوسراوی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی.