ڕاپۆرتهكان له شاری مهریوان باس لهوه دهكهن كه یەکێکی دیکە لە هاووڵاتییانی ئهمشاره کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرابوو، گوازراوهتهوه بۆ زیندانی شاری سنە.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، “عادڵ پەروازە” تهمهن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، پاش دەستبەسەر کرانی گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە سنە. شایانی باسه، ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بنەماڵەکەی لە دەستبەسەر کران و گوازرانەوەی بۆ زیندانی سنە ئاگادار کردووەتەوە. “عادڵ پەروازە” ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانبار لە لایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مەریوانەوە به بێ هیچ هۆكارێك دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانهی ئیتلاعاتی ئهمشاره کرابوو.