به پێی ڕاپۆرتهكان، ٤ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە گەڕەکی “تازاوا”ی ئهمشاره لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگوێزران.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی “مستەفا خەیری، یاسین خەیری، نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێننژاد”، خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران. تا ئێستا هیچ زانیارییەک سهبارهت به هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووسییان لەبەر دەستدا نییە.