به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ سه‌رماوه‌ز، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی “ئۆمید مه‌عرووف” دانیشتووی گوندی عه‌لی ئابادی ئه‌مشاره، “كه‌ماڵ قۆیتاسی” دانیشتووی گوندی چاوه‌گوڵ، “محه‌ممه‌دخالد حه‌مزه‌پوور” دانیشتووی گوندی خانله‌ر و “ڕه‌حمان یووسفی” دانیشتووی گوندی سووجه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكار یاخود شوێنی ڕاگیرانی ئه‌م چوار كه‌سه له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.