به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، چوار موعه‌لیمی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوه‌كانی وه‌لی میرزاسه‌یدی، ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ری، مێهدی فه‌راحی شاندیز و حسێن عبادیان بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چوار مامۆستا خانه‌نشینكراوه هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی كرێكار و حه‌فته‌ی موعه‌لیم، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازراونه‌ته‌وه. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی وه‌لی میرزاسه‌یدی، ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ری، مێهدی فه‌راحی شاندیز و حسێن عبادیان بوو.
