چوار به‌ندكراوی سیاسیی به ناوه‌كانی “عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان، ئه‌حمه‌د ته‌مووئی، ئیبراهیم عیسا پوور و كه‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان” له سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا له زیندانی ناوه‌ندی ورمێه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای ئه‌وه‌یكه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاگوێزرانی ئه‌م چوار به‌ندكراوه سیاسییه و بێ خه‌به‌ری له چاره‌نووسیان مانیان له خواردن گرتبوو، جێگری سه‌رۆكی زیندان سه‌ردانی به‌ندی زیندانیانیی سیاسی كردووه و پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌م چوار به‌ندكراوه سیاسییه، بۆ لێپرسینه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ. به‌رپرسانی زیندان سه‌باره‌ت به هۆكاری لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌داوه. شایانی باسه، ئه‌م چوار به‌ندكراوه له ڕاستای پێش‌گرتن به ئه‌گه‌ری ڕاپه‌ڕین له زیندان گوازراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات.