
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، “هومایون عەباسی” ڕۆژنامەنووس ودانیشتووی شاری تاران، كه ٢٠ ڕۆژ لهمهوبهر له لایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر کرابوو، گوازترایهوه بۆ زیندانی ناوەندی سپای کرماشان.
“هومایون عەباسی” بەڕێوەبەر و سەرنووسەری مانگنامەی “ژیلوان” ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەزی ئهمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کرماشان لە تاران، دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه، پەروەندەی ناوبراو براوەتە دادگای ڕژیم له شاری شائاباد. ئهمه لهكاتێكدایه كه ههتا ئێستا سەرەڕای بەدواداچونی بنەماڵەکەی لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه لە درێژهی دەستبەسەر كردنی هاووڵاتییان له شارهكانی کوردستان، بە بیانووی جوراوجور ڕۆژنامەنووسان، چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و ژینگەیی لەلایەن دەست و پێوەندەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەخرێنە زیندانهوه و ساڵانە بە دەیان کەس حوکمی قورسیان بەسەر دادەسەپێندرێ.
