کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ڕاگوێزرانی چالاكی مه‌ده‌نی “فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی” بۆ زیندانی سنه‌

ڕاگوێزرانی چالاكی مه‌ده‌نی فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی بۆ زیندانی سنه‌ 1

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، “فەرانەک جەمشیدی”، چالاکی ژینگەیی و ئەندامی “کۆمەڵەی سەوزی کوردستان”، بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی، ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی شاری سنە کرا.

به‌ پێی ڕاپۆۆرته‌كان، ، “فەرانەک جەمشیدی مانگی ڕێبەندانی ساڵ ١٣٩٩ی هه‌تاوی، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرابوو كه‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ ١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو بۆ ماوەی سێ مانگ و ١١ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ بەندی ژنان لە  زیندانی سنە ڕاگوێزرا.