ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌شت هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و پیرانشار كه حه‌فته‌ی ڕابردوو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر گوازتراونه‌ته‌وه بۆ زیندانه‌كانی سنه و ورمێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی گوندی “سه‌ردۆش”ی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “عه‌تا فه‌تحی” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن، “هادی ڕه‌سائی” ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن و “سه‌لاح پووركه‌یوان” ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئه‌و شته‌ی كه ناوی ده‌نێن ته‌كمیل كردنی په‌روه‌نده، ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی شاری سنه كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م سێ هاووڵاتییه شه‌وی چوارشه‌ممه ٢١ی گه‌ڵارێزان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. له لایه‌كی دیكه‌وه پێنج هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوه‌كانی “ئیسماعیل حاجی عه‌بدوڵڵا” دانیشتووی گوندی شیناوا، “نه‌جمه‌دین سه‌خنوور” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و دانیشتووی گوندی گرگول، “شۆڕش عه‌بدوڵڵانژاد” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و دانیشتووی گوندی گرگول، “عه‌لی جۆڵا” دانیشتووی گوندی شیناوا و “سه‌لاح ئاجی” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و دانیشتووی گوندی گرگول، كه ڕێكه‌وتی ٢٥ی گه‌ڵارێزان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر گوازتراونه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ.