به‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئێران، هێزه‌كانی ڕژیم له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ لانیكه‌م ٨ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام‌یان ڕاگوازتووه بۆ شوێنێكی نادیار.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م به‌ندكراوانه شه‌وی ١١ی خاكه‌لێوه به پێ به‌ند و ده‌ستبه‌ند ڕایانگوازتوون بۆ شوێنێكی نادیار و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووس یاخود شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. شایانی باسه، به‌دوای ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ، مه‌ئموورانی زیندان، هه‌ندێ ڕێكاری ئه‌منییه‌تی توندیان له‌م زیندانه له‌وانه، “زیادكردنی ژماره‌ی مه‌ئموورانی زیندان، كۆنتڕۆڵ كردنی توندی هاتووچۆكان و جێگیركردنی گاردی تایبه‌ت له ده‌ورووبه‌ری زیندان”، بردووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.