به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هه‌شت هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه، گوازترانه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هه‌شت هاووڵاتیی به ناوه‌كانی “ئه‌بووبه‌كر عه‌بدی، بێهرووز بایه‌زیدی، كیوان شه‌وانی، ئه‌سكه‌نده‌ر سه‌یدمحه‌ممه‌دپوور، ئه‌بووبه‌كر به‌لال، ڕه‌حیم ره‌فعه‌تی، ڕه‌حمان تابش و سه‌عید تابناك” به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كراون. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌شت كه‌سه بۆ ئاگاداربوون له دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵه‌كانیان، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.