کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هه‌شت هاووڵاتیی بۆ زیندانی ورمێ

ڕاگوێزرانی هه‌شت هاووڵاتیی بۆ زیندانی ورمێ 1

ڕاگوێزرانی هه‌شت هاووڵاتیی بۆ زیندانی ورمێ 1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هه‌شت هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ گوازترانه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هه‌شت هاووڵاتیی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “ئه‌حه‌د مه‌حموودحه‌سه‌ن، ئه‌بووبه‌كر مه‌حموودحه‌سه‌ن، واحد قادری، حیسامه‌دین پیرانی، ئه‌میر قادری، محه‌ممه‌د قادری، سه‌لام باپیروه‌ند و عه‌لی قادری” به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م كه‌سانه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی گوڵان به‌ شێوه‌ی جیاجیا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پیرانشاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. هه‌روه‌ها شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گوڵان” سه‌میع شه‌ریفیان” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی پیرانشار كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار.