ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “سوهەیب ساعدی”، پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو حهفتهی ڕابردوو لە شوێنی کارەکەی خۆی لە گەڕەکی کەمەربەندیی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی “سوههیب ساعدی”، ناوبراویان ئازار و ئەشکەنجە داوە. ئهمه لهكاتێكدایه كه بەدواداچوونی بنەماڵەكهی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان، هەتا ئێستا بێئاکام ماوەتەوە. جێگهی ئاماژهیه، “سوهەیب ساعدی” پێشینەی چالاکی لە ئەنجومەنە ئەدەبی و ژینگەپارێزییەکانی هەبووە و لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.