به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كرماشان به ناوی “مۆبین مۆرادی” كه پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری كرماشان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵیش له كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٨ی سه‌رماوه‌ز پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕێبەندان، چوار چالاکی مەدەنی خه‌ڵكی شاری بۆكان بە ناوەکانی “سمکۆ مەعرووفی، هومەن فەیزی، شاهۆ خزری و ژاكا ئیسماعیل پوور”، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمه‌کەیان، ڕەوانەی زیندانی بۆکان کرابوون. پێویسته ئاماژه بكرێت كه لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری شاری بۆکان، ئەم چوار هاووڵاتییە بە تۆمه‌تی “تێکدانی نەزمی گشتی لە ڕێگای بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نایاسایی” تۆمەتبار و بە زیندان مەحکووم کردبوو.