کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی 3

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی 3

ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “شه‌هرام کازمیان”، پاش ٢٦ ڕۆژ لێپرسینەوە لە زیندان ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە تومه‌تی هاوكاری كردنی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ن مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٣، “شه‌هرام کازمیان “لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بۆ پشتیوانی لە کۆبانێ لە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.