به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “سامان ڕەبانی” تەمەن ٢٦ ساڵ كه پێشتر به زیندان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕێبه‌ندان بۆ تێپەڕ کردنی حوکمەکەی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سامان ڕەبانی” ساڵی ١٣٩٤ هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی مەدنی شاری سەقز ده‌ستبه‌سه‌ر و حوکمی ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سه‌پابوو. شایانی باسه، ناوبراو ئه‌و كات بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆنی و به شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو. ئه‌مه له كاتێكدایه كه لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێکی بەرینی بانگهێشت کردنی چالاکانی سیاسی مه‌ده‌نی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستی پێ کردوە و ئەم باروودۆخە نیگەرانی هاووڵاتییانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “دارا ڕەشیدی” تەمەن ٤٨ ساڵ كه نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، گوازترایه‌وه بۆ بەندی سیاسی زیندانی ورمێ.