ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانه‌كه‌ی، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سەید ئەیووب مووسەوی” خەڵکی گوندی “میرئاوێ”ی شنۆ، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی بەفرانبار، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانه‌كه‌ی، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا. شایانی باسه، ناوبراو بە تۆمه‌تی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “سەید ئەیووب مووسەوی” له کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩٧، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کرابوو كه پاش تەواوکردنی قۆناغی لێپرسینەوە بە دانانی وه‌سیقه بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد كرا.