به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوو، گوازرایەو.بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئەو شارە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “مێحراب حەسەن پوور” گوازرایه‌وه بۆ بەندی ٣_٤ی زیندانی ورمێ ناسراو بە بەندی تاوانە ئاساییەکان. شایانی باسه، ناوبراو سێ حەفتە له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگیراوە و ڕۆژی پێنجشەممە گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ورمێ.