کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی شنۆ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی شنۆ12

ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەممەی، “عەزیز قادرتاج”، مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ دوای مانگێک ڕاگیران و لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری شنۆ گوازرایه‌وه‌.

بە پێی راپۆرته‌كان، “عەزیز قادرتاج” لە ماوەی ڕاگیرانی لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و بڕیار بووه‌ بە دانانی وه‌سێقه‌ و بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت كه‌ ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی شاری شنۆ ده‌كرێت. شایانی باسه‌، ناوبراو مامۆستای قوتابخانەی سه‌ره‌تایی گوندی “نزریوە”ی شنۆ بووه‌ و شەوی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای وڕمێ ڕاگوێزرابوو.