سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرەیدوون مووساپوور”، خەڵکی شاری ڕەبەتی سەردەشت، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا.
به پێی راپۆۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو. شایانی باسه، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، “فەرەیدوون مووساپوور” لەگەڵ براکەی “فەرهاد مووساپوور” و “بەهمەن یووسفزادە” لە شاری ڕەبەتی سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەشەمە، لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو. هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەری و تۆمەتەکانی دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.