کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ3

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری شنۆ کە له‌ مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای ٣٠ مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە و بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوكمه‌كه‌ی دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لەماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ئەسکەندەر محەممەدپوور”، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. ئەسکەندەر محەممەدپوور، تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی پووشپەڕی ئه‌مساڵ وێڕای چەند هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئه‌مشاره‌، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ، بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو، سەرئەنجام لە وه‌رزی پاییزی ئەمساڵدا لە لایەن دادگای گشتیی شاری شنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بۆ بڕایەوە.