کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان4

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان کە ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز، “خەیرەت پەروازە” دانیشتووی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ٦ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا. “خەیرەت پەرواز” ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری مەریوان بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”  حوکمی ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “خەیرەت پەروازە” تەمەن ٣٠ ساڵ، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەستبەسەر و کۆتایی مانگی پووشپەڕ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.