لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی “مێحراب بەختی”، به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێحراب بەختی” ڕێكه‌وتی ٢٧ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری ئیلام بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە خامنه‌یی” به ١٦ مانگ زیندانیی تەعزیری و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “پڕوپاگەندە دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، به ساڵێک زیندانیی تەعزیریی مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه، پاش ناڕەزایەتیی ده‌ربڕینی ناوبراو بە حوكمه‌كه‌ی، له لایه‌ن لقی پێنجی دادگای پێداچوونەوەی ئیلام، حوکمی ١٦ مانگ زیندانیی تەعزیریی ئەم هاووڵاتییەی بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە خامنه‌یی” بە هەمان شێوە پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی ناوبراوی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بۆ ٧ مانگ زیندان کەم كراوه‌ته‌وه.