به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ کە ٦ مانگ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرابوو، گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەوشارە.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناوی “عەبدولغەنی دەروێشی” خەڵکی شارۆچکەی “بالوو” پاش ٦ مانگ دەستبەسەرکران گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئهمشاره. جێگهی ئاماژهیه، “عەبدولغەنی دەروێشی” مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانهی ئیتلاعات کرابوو. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی ئەو شەش مانگەدا، لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.