ڕاپۆرته‌كان له شاری سه‌قز باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چالاکێکی مەدەنی بۆ بەڕێوەچوونی حوکمەکەی، خۆی بە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره ناساندووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، چالاکێکی مەدەنی شاری سه‌قز به‌ناوی “ڕەزا مەجیدییان” كه پێشتر له ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئه‌مشاره‌وه دەستگیر و بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ له ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو، بە دانانی وەسیقەی ١٠٥ میلیۆن تمەنی و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد کرابوو. شایانی باسه، ناوبراو له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به ٦ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حكووم كرابوو كه ڕۆژی دووشەممە بە مەبەستی جێبەجێ كرانی حوکمەکەی خۆی ناساندبوو به‌م زیندانه.