کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتیه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ

ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “موزەفەر پیرنیا” خەڵکی گوندی “حەکی”ی ناوچەی تەرگەوەڕ، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندی ١_٢ زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کرابوو. شایانی باسه‌، هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی “هاوکاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کردبوو.