کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ورمێ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی 2

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی 2

ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “حسێن ئازەریون” تەمەن ٣٢ ساڵ، پاش تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ، گوازترایه‌وه‌ بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی ئەمشارە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ کرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری كرابوو.