کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی شاری شنۆ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی شاری شنۆ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی شاری شنۆ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەتای مانگی گوڵانی ئەمساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “میرئاوێ”ی شنۆ، بە ناوی “غەفوور بەرهەم” بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٧، لەلایەن دادسەرای گشتی ڕژیم له‌ شاری شنۆ، بە تۆمەتی “هەوڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” بە ٥ ساڵ و هەروەها بە تۆمەتی “هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەکی نایاسایی” بە ٥ ساڵ زیندان و “بەزاندنی سنوور بە شێوەی نایاسایی” بە ساڵێک زیندان، مەحکووم کرابوو. شایانی باسه‌، حوکمی ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کراوەته‌وه‌ و دادگای پێداچوونەوە داواکاریی پێداچوونەوەی حوکمی ئەو هاووڵاتییەی ڕەت كردووه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “غەفوور بەرهەم”، ساڵی ٩٦ بە تۆمەتی “ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەستبەسەر و پاش ٤ مانگ و ١٢ ڕۆژ ڕاگیرانی لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو.