ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی سەرماوەز، “وەسیم ڕەحمانی” هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ، دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “وەسیم ڕەحمانی” ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هه‌تاوی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو. بە پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئەمنییەکانی ڕژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌یان بە تۆمه‌تی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو.