به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییهكی خەڵکی شاری شنۆ کە ساڵی ڕابردوو له لایهن هێزهكانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قهزاییهوه حوکمی زیندانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، “محەممەد سەمیع خادە”، له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٦ مانگ زیندانهكهی، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانبار ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوە. جێگهی ئاماژهیه، “محەممەد سەمیع خاده” تەمەن ٢٦ ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی وهسیقه و هەتا کۆتایی دانیشتنی دادگا له زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژ بە حکوومەت لەڕێگای گرووپە سەلەفییەکانەوە” حوکمی ٦ مانگ زیندانی بە سەردا سەپابوو.