کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ زیندانی ورمێ

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە لە کۆتاییه‌كانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزه‌ ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو، گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شاوانە”ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “جەمشید حەمیدی”، پاش دوو مانگ دەستبەسەر كرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و تەواو بوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە، گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ. شایانی باسه‌، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێكه‌وتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “جەمشید حەمیدی” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ئه‌مساڵ، به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر و گوازرابوویه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-