بەپێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “عادڵ سالم فەرد” خەڵکی گوندی “ئەمیرئاباد”ی سهر به شاری شنۆ، پاش دوو مانگ دەستبەسەر بوون لە گرتووخانهی حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای ورمێدا، بۆ زیندانی ناوەندی ئەمشارە ڕاگوێزرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی مانگی جۆزەردان، هێزە ئیتلاعاتییەکان، ئەم هاووڵاتێیان لەگەڵ “جبرەئیل سالم فەرد” دەستبەسەر کرد و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ناوبراویان، ئازاد کرد. جۆبرەئیل و عادڵ سالم فەرد”، له کۆتاییەکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی دژ به ڕژیم”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی وهسێقهی قورس لە گرتووخانه ئازاد کرابوون.