کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی بۆكانی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی بۆكانی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوی “جەعفەر ئوسافی” تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ورمێ.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو پاش ٣٨ ڕۆژ ڕاگیران له‌ گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزراوە و هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بە ئەندامێتی لە گرووپی “ئەنسار ئەلسونە” تاوانبار کردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردان، “جەعفەر ئوسافی”یان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردبوو.