به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “موژگان کاووسی”، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت لە شۆمالی ئێران کە حوکمی ٧٦ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و به به مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌ی ڕاپێچی زیندان كرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی کەلاردەشت و دانیشتووی نۆشەهر دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا. له‌م پێوه‌نده‌دا پارێزەره‌كه‌ی ڕایگەیاندووە: ناوەندی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی نۆشەهر بە پێچەوانی مادەەی ٥٠٠ ئایینامەی دادڕەسی تاوانەکان، بە بێ بانگ کردن فەرمانی دەستبەسەر کرانی ناوبراویان دەر کردووە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری پاره‌كه، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە ئۆستانی مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو. شایانی باسه، دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی له مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو بوو و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کرابوو.