به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” بەندکراوی سیاسی کە بە تۆمەتی “ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەر “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” بەندکراوی سیاسی کە لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ئەو شارە گوازراوەتەوە. “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” دوای ئەوەی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ماوەی ٩٩ ڕۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، گەدەی تووشی کێشە بووە و پزیشکەکان ئەو ئەگەرەیان داناوە کە تووشی سه‌ره‌تانی گەدە بووبێت. شایانی باسه، ناوبراو مانگی ڕابردوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی سۆنۆگرافی سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو، بەڵام بۆ جاری دووهەم بەرپرسانی بەندیخانە کارشکێنییان کردووە و لەسەر پێداگری خۆی سەرلەنوێ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوەتەوە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه “محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری” کە یەکێک لە کۆنترین بەندکراوانی سیاسی ئێرانە، لە ماوەی ٢٦ ساڵی ڕابردوودا لە مافی وەرگرتنی مه‌رەخەسی بێبەش بووە.