کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی كچێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت بۆ زیندانی مهاباد

ڕاگوێزرانی كچێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت

ڕاگوێزرانی كچێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ کچێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، گوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ زیندانی مەهاباد.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ساوێن مەحموودیان ڕاد” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەزناوێ”ی سەردەشت نزیکه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە. شایانی باسه‌، ناوبراو دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ژوورە تاکە کەسییەکانی گرتووخانه‌ی “سپای ئەلمەهدی” ورمێ، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بەفرانبار بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازراوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی “دارا ڕەشیدی” لەگەڵ ساوێن بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە گوازراوەتەوه ‌بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.