کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی فاتیمه‌ داوه‌ند بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاگوێزرانی فاتیمه‌ داوه‌ند بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ 1

ڕاپۆرته‌كان له‌ شاری بۆكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ “فاتیمە داوەند”، دانیشتووی شاری بۆکان کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لە دوو دادگای جیاجیادا سەرجەم به‌ پێنج ساڵ و ٥ مانگ زیندان و لێدانی ٣٠ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكووم كرابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “فاتیمە داوەند”، چالاکی مه‌ده‌نی خەڵکی شاری بۆکان کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەو شارە دەستبەسەر و دوو جار و لە لایەن دادگاکانی بۆکان و مەهاباد دادگایی کرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی گه‌لاوێژ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “فاتیمە داوەند” پێشتر ماوەی ٤ مانگ دەستبەسەر كرابوو، بەڵام دەزگای قه‌زایی ڕژیم ئەو ماوەیە بۆ هەژمار نەکردووە.