ڕۆژی دووشهممه ٢٧ی گوڵان، “مەحموود ساڵحی” و “عوسمان ئیسماعیلی”،دوو چالاكی بهناوبانگی كرێكاری له شاری سهقز، پاش دەستبەسەرکرانیان لەلایەن لقی ٣ی دادسەرای ڕژیمهوه له شاری سەقز، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ئهو دوو چالاكه كرێكاریه به تۆمەتی “تهبلیغ دژی نیزام، بەڕێوەبردنی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و بڵاوکردنەوەی وێنە و ویدیۆی پەیوەندیدار بە ئەو ڕۆژە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان”، دهستبهسهر كراوه. جێی ئاماژهیه كه دادگای ڕژیم بۆ ئازادکرانی هەر کامەیان وهسیقهی ٤٠ ملیۆن تمەنیی دیاری کردووە و ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، بەنیسبەت ئەو بارمتەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە کە هیچ جۆرە بارمتەیەکیان قەبووڵ نییە.