کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی شه‌ش به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

ڕاگوێزرانی شه‌ش به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

ڕاگوێزرانی شه‌ش به‌ندكراو بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی بانە، کرماشان و دێهگولان کە پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، ڕۆژی ڕابردوو، گوازترانه‌وه‌ بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی خاکەلێوە شەش بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە به‌ناوه‌كانی “لوقمان ئەحمەدپوور خەڵکی بانە، ڕامیار موسلیح خەڵکی بانە، واحید فەیزی خەڵکی بانە، عەدنان میرەکی خەڵکی دێهگولان، سینا محەمەدی خەڵکی دێهگولان و سەعید محەمەدپوور خەڵکی کرماشان” کە لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراون، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە. شایانی باسه‌، سەرجەمیان بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و بڕیارە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١ی گوڵان حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێت.