به پێی ڕاپۆرتهكان، سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزگی خەڵکی دێهگۆلان کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزگی خەڵکی ئهمشاره به ناوهكانی “سیرووس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی” کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار دەستبەسەر کرابوون، بۆ زیندانی ئیتلاعاتی شاری سنە گوازراونەتەوە. شایانی باسه، بەدواداچوونی بەردوامئ بنەماڵەکەیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و تەنیا پێیان ڕاگەیەندراوە کە ڕۆڵەکانیان بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە. هەروەها “ئازاد عەباسی”، کە هەمان ڕۆژ بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی براکەی و براژنی سەردانی ئیتلاعاتی دێهگۆلانی کردبوو، دەستبەسەر کرا.