به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا سێ چالاكی سیاسی به‌ناوه‌كانی “شه‌هرام كازمیان، سه‌فه‌ر نووری و فه‌رهاد نووری”، به‌مه‌به‌ستی ته‌حه‌مۆلی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ كراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “شه‌هرام كازمیان” پێشتر له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری ورمێ به تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها “سه‌فه‌ر نووری و فه‌رهاد نووری”ش پێشتر له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌ی میللی” هه‌ركام به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون. شایانی باسه، حوكمی ئه‌م سێ كه‌سه له له لایه‌ن دادگا و قۆناغه‌كانی پێداچوونه‌وه، هه‌ركام بۆ یه‌كساڵ كه‌م كراوه‌ته‌وه.